قەتەر (100) ملیۆنی پێشکەشی بەرشلۆنە کردووە

یانەی بەرشەلۆنە ئۆفەرێکی لە قەتەرەوە پێشکەشکراوە، تیایدا داواکراوە یانە کەتەلۆنییەکە قایلبێت بە ناونووسکردنی یانەیەکی قەتەری بەناوی “بەرشلۆنە” لە خولی ئەستێرەکانی قەتەر.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پرۆگرامی “تۆت کۆستا”ی “رادیۆ کەتەلۆنیا”، شاندی یانەی بەرشەلۆنە بە سەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا سەردانی قەتەر-یان کردووە، سەردانەکەش تایبەت بووە بە هەندێک پڕۆژەی بازرگانی.

لە میانی سەردانەکەدا بەرپرسانی قەتەر ئۆفەرێکیان پێشکەشکردووە، ئۆفەرەکەش بریتییە لە بەدەستهێنانی مافی ناونووسکردنی تیپێک بەناوی بەرشلۆنە لە خولی ئەستێرەکانی قەتەر، لە بەرامبەردا ساڵانە 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانە کەتەلۆنییەکە دەکەن.

بارسا بەدوای سەرچاوەی داهاتی نوێدا دەگەڕێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە ئابوورییەی لە ساڵی 2020ەوە بەرۆکی گرتووە، بۆ ئەوەی ئەم ئۆفەرەش پەسەند بکرێت، دەبێت دەنگدان لەلایەن ئەندامانی بەرشەلۆنە لەناو یانەکەدا بکرێت.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ پارە ڕەتدەکاتەوە و ئیتاڵیا سزای دەدات

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید سێ یاریزان دەفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share