هاکان کاراجای، کونسوڵی توکیا لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی شوبات ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لایەنەکانی حکومەتی عێراقی سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2 لە هەرێمی کوردستان.
لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان کاراجای ڕایگەیاند، “تورکیا تاوتوێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئێستای لە دژی پەکەکە لەگەڵ حکومەتی عێراق کردووە و عێراق زانیاریی لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە هەبووەکان”.
جەختیکردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا دژی پەکەکەیە و لە ماوەی ڕابردووشدا ئاماجی ئۆپەراسیۆنەکان هەر پەکەکە بووە و مایەی ترس و نیگەرانی نابێت بۆ هیچ کەسێک.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی بەرگریی تورکیا دابەزاندنی سوپای وڵاتەکەی لە چیای گارەی پارێزگای دهۆک لە هەریمی کوردستان ڕاگەیاند و ئاشکراشیکرد کە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2 دژ بە پەکەکە کردووە.