لەهەرێم 546 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 546 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراون و حەوت كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئامارەكەش، لەوماوەیەدا لەكۆی هەشت هەزار و 603 پشكنین 546 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراوە و 575 تشبوو چاكبونەتەوە و حەوت كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆناش لەهەرێم گەیشتە، 173 هەزار و297 توشبوو، لەو ڕێژەیەش 160 هەزار و 563 كەس چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 319 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕۆژەیەکی کارەبا لە پیرەمەگرون بە بڕی 127 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “به‌بڕی زیاتر له‌ (127) ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سنووری ناحیەی پیرەمەگرون جێبه‌جێده‌كرێت”. له‌چوارچێوه‌ی…
Total
0
Share