دەروازەكانی هەرێمی تیانییە.. دەروازە فەرمییەكانی ترانزێت لە عێراق پێشنیاركران

دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق، پێشنیارێك دەربارەی دیاریكردنی دەروازە فەرمییەكانی ترانزێت پێشكەش دەكات و تیایدا دەروازەكانی هەرێم هەڵاوێر دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەكی دەستەكە كۆبوونەوەیەك بۆ كاراكردنی سیستمی تێپەڕینی ڕاستەوخۆ (ترانزێت)ی شمەك و كەلوپەل بەناو عێراقدا لە ڕێی دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كراوە.

لە كۆبوونەوەكەدا ڕێككەوتن كراوە لەسەر پێشنیاركردنی پشتبەستن بە دەروازە سنوورییە وشكانییەكانی (تریبیل، منزرییە، زرباتیە، سەفوان، عەرعەر و قائیم) بۆ ترانزێت و، پشت نەبەستن بە دەروازەكانی هەرێم و دەروازە ئاوییەكان لەكاتی ئێستادا.

ڕێكەوتن و پێشنیارەكە لەلایەن دەستەكەوە بۆ وەزیری گواستنەوە بەرزدەكرێتەوە بەمەبەستی كارپێكردنی.

دەروازەكانی هەرێمی كوردستان، بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافی هەرێمەوە پێشتر بەمەبەستی ترانزنێت و هەناردەی كەلوپەل و شمەك لە ئێرانەوە بەرەو سوریا و توركیا بەكارهێنراوە و تائێستاش هەناردەی ئەو وڵاتە بەرەو سوریا لەناو خاكی هەرێمەوە درێژەی هەیە.

بەڵام نازانرێت ئاخۆ پێشنیاری دەستەكە كاریگەری لەسەر دەروازەكانی هەرێم دەبێت یان نا.

لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ‌و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ ترانزێت لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی كوردستان وەستا و پاش نزیكەی دوو مانگ دووبارە كرانەوە.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. دوو داعش كوژران و یەكێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

تویتەر: ترەمپ بشبێتەوە بە سەرۆك ناهێڵین بێتەوە تویتەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە جیهانییەکان

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەم، لە بازارەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری ئەمریکی…
Total
0
Share