کومان وەڵامی گریزمان دەداتەوە: ڕاهێنەر بەرپرسە لە شێوازی یاریکردن

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، ڕۆناڵد کومان وەڵامی لێدوانەکانی ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی دەداتەوە و دەڵێت، ” من بەرپرسم لە دیاریکردنی پێگەی یاریزانان”. 

لە دوای تۆمارکردنی گۆڵ بەرانبەر هەڵبژاردەی کرواتیا و پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز، ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی بە میدیاکانی ڕاگەیاند، کە دیدێر دیشامپی ڕاهێنەری لێس بلوس دەزانێت لە چ پێگەیەکدا و بە چ شێوەیەک لەناو یاریگا بەگەڕیبخات، ئەم لێدوانەش پەیامێکی ئاشکرابوو بۆ کومان و داوایکرد لە سەنتەری هێڵی ناوەند وەک یاریزانی “پلەی مەیکەر” مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکەی بارسا لە پڕیس کۆنفرانسێکدا وەڵامی هێرشبەرەکەیدایەوە و ڕایگەیاند، ” ڕاهێنەر بەرپرسە لە هەڵبژاردنی پێگەی یاریزانان و شێوازی یاریکردنیان، پێموابێت گریزمان کێشەی نییە لە یاریکردن لە پێگە هێرشبەرییەکان”.

ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکەی بارسا ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، ” لەگەڵ گریزمان قسەم کرد، پێموت کە من هەمیشە بەدوای بەرژەوەندی یانەکەمدا دەگەڕێم، بەرژەوەندی ئێمەش وا دەخوازێت لە پێگەی هێرشبەری ڕاست یاریبکات، بەم شێوەیە بۆ ئێمە باشترە”.

هەروەها دەڵێت، ” ناتوانم یاری بە یاریزانی ژمارە دە بکەم لە پێگەی نۆ، بەهەمان شێوە پێگەکانی دیکە.. دەکرێت گریزمان لە دەرەوەی ناوچەی سزا یاریبکات و بە پێیە چەپە بەهێزەکەی بەرەو سەنتەری هێرشبردن هەنگاو بنێت، ئەگەر حەزی لە پێگەیەکی دیکە بێت ئاساییە، بەڵام من ناتوانم دە یاریزان لە پێگەی دروستکەری گۆڵدا بەکاربخەم، یاریزانان لەهەر پێگەیەکدا یارییان پێبکرێت پێویستە لەسەریان ئەوپەری تواناکانی خۆیان بەگەڕبخەن، پۆزیشن ئەوە دەخوازێت”.

گریزمان لە هاوینی 2019 بە بڕی 120 ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کرد، تاوەکو 2024 لە یانە کەتەلۆنییەکە بەردەوامدەبێت و دوو ڕاهێنەری پێشوو سوودیان لە تواناکانی وەرنەگرتووە، بە پێچەوانەوە دیدێر دیشامپ لە هەڵبژاردەی فەرەنسا وەک باشترینەکان نمایشی پێدەکات.

بابەتی پێشتر

مانچستەر یونایتد بە بڕیارێکی نوێ ڕیاڵ مەدرید بێهیوادەکات

بابەتی دواتر

بەهۆی کۆرۆناوە یاری ئەمڕۆی یوڤی مەترسی دواخستنی لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share