ئەمریكا دەگەڕێتەوە نێو ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤ

ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان

پاش زیاتر لە دوو ساڵ دەرچوون لێی، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سووربوونی خۆی لەسەر گەڕانەوەی بۆ ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤ-ی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان نیشاندەدات.

پێشتر ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە ساڵی 2018 وازهێنانی لە كورسییەكەی لە ئەنجومەنەكە ڕاگەیاند، پاش تۆمەتباركردنی بە دووڕوویی و لایەنداری لە دژی ئیسرائیل.

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، سەرۆك ڕێنمایی داوەتە وەزارەتی دەرەوە بۆ بەشداری “خێرا و بەهێزانە” لە ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤ.

بلینكن ئەوەشی وت، “دەزانین ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤ دەستەیەكی پڕ كەموكوڕییە و پێویست بە هەمواری بەرنامەكەی و ئەندامەكانی و كارە لەپێشینەكانی دەكات”.

ئاماژەشیدا، بۆ ئەوەی توانای مامەڵەت لەگەڵ كەموكوڕییەكانی ئەنجومەنەكەدا هەبێت لەگەڵ جەختكردنەوە لە وەفاداری بە پابەندییەكانی، پێویستە ویلایەتە یەكگرتووەمان بوونی دەبێت و تەواوی قورسایی و پێشەنگی خۆی لە دیپلۆماسیەتدا تیا بەكاربهێنێت.

مادەیەكی بەردەوام لە خستەی كارەكانی ئەنجومەنەكەدایە، كە لە ساڵی 2006 دامەزرا، دەربارەی ئەو پێشێلكارییانەی گوماندەكرێت ئیسرائیل لە خاكی فەڵەستیندا ئەنجامیان دەدات، واشنتن-یش بەردەوام هەوڵیداوە ئەو مادەیە لاببرێت.

س: DW

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی بۆ مام جەلال: یادی هەوڵی بەردەوام و خەباتی بێکۆتایی تۆ دەکەینەوە بۆ کورد و کوردستان

بابەتی دواتر

لە خۆپیشاندانەکانی واستدا خۆپیشاندەرێک کوژراو ژمارەیەکیش برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
0
Share