بافڵ تاڵەبانی بۆ مام جەلال: یادی هەوڵی بەردەوام و خەباتی بێکۆتایی تۆ دەکەینەوە بۆ کورد و کوردستان

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە پەیامێکی بەبۆنەی یادی 17 ساڵەی مورافەعەکەی مام جەلال لە ئەنجومەنی حکومی عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەشانازییەوە یادی هەوڵی بەردەوام و خەباتی بێکۆتایی تۆ دەکەینەوە بۆ کورد و کوردستان.

لە پەیامەکەی بافڵ تاڵەنیدا بۆ مام جەلال هاتووە، “ئەمڕۆ 17 ساڵ بەسەر مورافەعە مێژووییەکەی تۆ بۆ کەرکوک تێدەپەڕێت و ئێمەش بە شانازییەوە یادی ئەو ڕۆژە مێژووییە دەکەینەوە، یادی هەوڵی بەردەوام و خەباتی بێکۆتایی تۆ دەکەینەوە بۆ کورد و کوردستان”.

بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، ” لە یادی ئەو ڕۆژە مێژوویی و پڕ لە شانازییەدا پەیمانی خۆم دووپات دەکەمەوە کە هەمیشە هەڵگری پەیام و ڕێبازی تۆ دەبین، هەڵگری خەمی نەتەوە و زمان و بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان بین”.

هاوسەرۆکی یەکێتی دووپاتیدەکاتەوە، “مێژووی درەوشاوە و پڕ لە سەروەریی تۆ  دەکەینە سەرمەشقی خۆمان و بە ئومێدەوە لە داهاتوو دەڕوانین”.

ئاماژەی بەوەکردووە کە هیچ سازشێک لەسەر کوردستانیبوونی کەرکوک ناکەن.

دەشڵێت، ” بۆ مێژوو دەیسەلمێنین کە ئێمەین خەمی کەرکوکمان لەسەر شانە و هەموو هەوڵێكیشمان لە ڕابردوودا بۆ پاراستنی خەڵکەکەی بووە و لە داهاتووشدا دەبینە ئەو قەڵغانەی کەرکوک و کەرکوکییەکان دەپارێزێت”.

لە ساڵی 2003 دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام و پێکهێنانی ئەنجومەنی حوکم بە ئەندامێتی سەرکردە دیارەکانی عێراق کە مام جەلال یەکێک بوو لەو ئەندامانە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، مام جەلال نەخشەی دانیشتوان و شوێنی جوگرافی کەرکوکی خستە بەردەم ئەندامانی ئەنجوومەن و پێیڕاگەیاندن کە بەپێی سەرجەم بەڵگە مێژوویی و سەرژمێرییەکان کەرکوک شارێکی کوردستانییە و پارێزگایەکی هەرێمی کوردستانە و ئەمڕۆ 17 ساڵ بەسەر ئەو ڕۆژەدا تێپەڕی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەکات. نەبەرد…
Total
0
Share