وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوبات ڕایگەیاند کە قەرزی كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی خەرج دەكرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ” پاڵپشت بە یاسای ژمارە(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، وەزیری دارایی وئابوری ئاوات جەناب نوری ڕەزامەندییدا لەسەر خەرجكردنی بڕی 19 ملیار و 686 ملیۆن دینار و 472 هەزار دینار بۆ مەبەستی دانەوەی قەرزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی،  بە شێوەی نەقدی”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ” ئەو خەرجكردنە ساڵەكانی (2016-2017)(2017-2018) (2018-2019) دەگرێتەوە و گوژمەی خەرجكراو لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی سەربە وەزارەتی شەهید و ئەنفالكراوان دەبێت”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە خەرجکردنی پارەی خوێندنی قەرزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بە مەرجێك دەبێت کە كارنەكاتە سەر موچەی فەرمانبەران.

بابەتی پێشتر

پلانێکی کومان بەرشلۆنە لە زیانی 300 ملیۆن ڕزگاردەکات

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: سێ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیانلدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share