پلانێکی کومان بەرشلۆنە لە زیانی 300 ملیۆن ڕزگاردەکات

ڕۆناڵد کومان سەرکەوتوبووە لە گەڕاندنەوەی ئاستی چوار یاریزانە دابڕاوەکان

ڕاهێنەری هۆڵەندی یانەی بەرشلۆنە، ڕۆناڵد کومان پاڵپشت بە پلانێکی داڕێژراو سێ یاریزانی یانە کەتەلۆنیەکەی گەڕاندووەتەوە ترۆپکی تواناکانیان.

فرۆشتنی نێیمار بە یانەی پاریس سانت جێرمان لە هاوینی ساڵی 2017 گەورەترین زیانی بە یانەی بەرشلۆنە گەیاند، گواستنەوەکە بڕی 222 ملیۆن یورۆ داهاتی بۆ بارسا گەڕاندەوە و لەگەڵ بڕێکی دیکەدا توانیان چوار یاریزانی گەورە لە چەند وادەیەکی گواستنەوەی جیاوازدا دابین بکەن، تێچووی ئەم گواستنەوانەش بە 300 ملیۆن یورۆ مەزەندەکرا.

یاریزانەکان پێکهاتبوون لە عوسمان دیمبیلی، ئەنتوان گریزمان، فرینکی دی یۆنگ، فیلیپی کۆتینیۆ.

لەم وەرزەدا کومان پلانێکی بۆ گەڕاندنەوە و بەکارخستنی چوار یاریزانەکە بەگەڕخستووە، لەسەرەتاوە ڕوبەڕوی ئاستەنگی بوونەتەوە، بەڵام حاڵی حازر سیان لە چواری بۆندەکان لە پێکهاتەی سەرەکیدا بەباشترین ئاستەوە جێگەی خۆیان کردووەتەوە.

بابەتی گریزمان ئاشکرایە کە لەسەرەتاوە ئاستی بەپێی پێویست نەبووە، بەڵام لە کانونی دووەمی 2021وە بووەتە یەکێک لە باشترینەکان و متمانەی کومانی لەدەستنەداوە، بەڵکو بەرپرسیاریەتی هەڵگرتووە و شەش گۆڵی تۆمارکردووە و شەش گۆڵیشی ڕەخساندووە.

دی یۆنگ یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی کە لەسەرەتاوە توانای خۆگونجاندنی نەبوو، بەڵام کومان ئەم کێشەیەی چارەسەرکردووە و لە ساڵی 2021 توانیویەتی پێنج گۆڵ تۆماربکات.

گریزمان یەکێکە لەو یاریزانانەی بەباشترین ئاستەوە گەڕاوەتەوە

دیمبیلی فەرەنسی شوێنگرەوەی ڕاستەوخۆی نێیمار بوو، بەڵام پێکانەکان دەرفەتیان پێنەدا تواناکانی بسەلمێنێت، دیسانەوە کومان لەگەڵ ئەم یاریزانەدا توانیویەتی بگاتە ئەنجام، لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگا کۆنتڕۆڵی کردووە و بەتەواوی لە دەردە پێکان ڕزگاریکردووە، لەم وەرزەدا جیاواز لە وەرزەکانی دیکە بەشداری 24 یاری کردووە، چوار گۆڵی تۆمارکردووە و سێ گۆڵی ڕەخساندووە.

تاکە یاریزان کە کومان سەرکەوتوو نەبووە لە گەڕاندنەوەی، فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلیە و تاوەکو کۆتایی وەرز ئەگەر لەم ئەرکەشدا سەرکەوتووبێت، یانە کەتەلۆنیەکە لە زیانی 300 ملیۆن یورۆ ڕزگاردەکات، کە نرخی ڕاستەقینەی چوار گواستنەوەکەیە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە كەسێك گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن سالزبۆرگی ڕاماڵی و لیڤه‌رپوڵ به‌ کۆی ئه‌نجام گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی بایرن میونشن و لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
زیاتر ببینە

ئەركی هازارد قورسە

پێنج مانگ لەبەردەم هازارد ماوە بۆ ئەوەی ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید ناچار بكات ‏دەستبەرداری نەبن.‏ هازارد لە یارییەكەی ڕیاڵ…
Total
0
Share