ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی لە پارکی هەواری شار وەرگەڕا و چوار کەس برینداربوون

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستا وت، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی کارەباییەوە لە پارکی هەواری شار چوار ئەندامی خێزانێک برینداربوون.

لەبارەی چۆنیەتی رووداوەکەوە، سامان نادر ئەوەی ئاشکراکرد، لەکاتی گەڕانیان بە ئۆتۆمبێلەکە بەنێو پارکی هەواری شاردا لە شوێنێک کە لێژبووە، لەدەستی شۆفێرەکە وەریگرتووە و کەوتوونەتە ناو شیوێکەوە.

ئەوەشی راگەیاند، بریندارەکان برینەکانیان قورس نەبووە، بەڵام تووشی برینداری سووک و شکانی دەست و قاچ بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشانەی شار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەندرێن هیوا: نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار زیان بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار زیان بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە”. هەندرێن هیوا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی…
Total
0
Share