حکومەتی هەرێم جارێکی دیکە لەبارەی بوونی بنکەی “مۆساد”ەوە ڕونکردنەوە دەدات

وتەبێژی حکومەتی هەرێم جارێکی دیکە ڕونکردنەوەیدا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵێک سەبارەت بە بوونی بارەگای دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد) لە هەولێر و ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، ” کەناڵی ئافاقی عێراقی ئەمڕۆ بڵاوکردووەتەوە کە بارەگای مۆساد لە هەولێر بوونی هەیە، لێرەوە بۆ رایگشتی بڵاودەکەینەوە، کە ئەمە هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و مەبەست لێی بەلاڕێدابردنی خەڵک و زڕاندنی ناوی هەرێمی کوردستانە، پێشتر و لەئێستاشدا دووپاتیدەکەینەوە کە ئیسرائیلی و بنکەی ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان نییە”.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، “بڕیارمانداوە سکاڵا لەسەر کەناڵی ناوبراو تۆماربکەین بەهۆی سیاسەتی دوژمنکارانەی کەناڵەکەوە و داوا لە سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان دەکەین لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنن بۆ پشکنینی ئەو شوێنەی کە دەوترێت بنکە و بارەگای ئیسرائیلی لێیە تا “ئەم تۆمەتە هەڵە و مەترسیدارەی کە ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دەکرێت کۆتایی پێبهێندرێت، ئەمە بە هەڕەشە بۆ سەر تەواوی وڵاتەکە ناودەبەین”.

ئەوە جاری یەکەم نییە کە حکومەتی هەرێم ڕونکردنەوە دەدات لەبارەی بونی بنکەی هەواڵگیری ئیسرائیلی “مۆساد” ەوە و پێشتریش حکومەت دووجار ئەو هەواڵانەی ڕەتکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

هیومان ڕایتس ۆوچ ڕاپۆرتێک لەبارەی دەستگیرکراوانی بادینانەوە بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. تەقەکەرێک بە تۆمەتی بریندارکردنی کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share