ئاگادارییەك بۆ ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی لە لیوای 20ـن

سەرۆك ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، تەواوی ڕێكارە ئیدارییەكانی پێكهێنانی لیوای 20 كۆتایی پێهاتووە و تەنها ڕێكارە داراییەكانیان ماوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا لە دیداریان لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی ڕاسپارد كە هەماهەنگی تەواوبكات بۆ خێراكردنی ئەو ڕێكارە دارایی و كارگێڕیانەی لیوای 20ی پیادە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە ژمارەی ئاماری پێشمەرگەكان ڕێكخراوە و كاروبارە كارگێڕییەكان بەرەو كۆتایی چووە و تەنها كاروبارە داراییەكانیان ماوە كە وا بڕیارە بەم نزیكانە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت.

ئاشكرایكرد، كە پێكهێنانی لیوای 20ی پیادە سەرەتایەكە بۆ دروستكردنی متمانەی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا و ئەم هەنگاوە ڕێخۆشكەر دەبێت بۆ ئەوەی لە ئایندەدا كاری هاوبەشی لەم جۆرە لەنێوان هەردوولادا زیاتر بكرێن و چەند لیوایەكی دیكەی هاوشێوە‌ كاری لەسەر بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی: ئێستا هاوڵاتییان دەتوانن لە رۆژانی رابردوو ئاسودەتر بن

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ئێستا هاوڵاتییان دەتوانن لە رۆژانی رابردوو ئاسودەتر بن. شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند،…
Total
0
Share