پەرلەمانتارێك: كەركوك و دیالە لەبەردەم هەڕەشەی تیرۆردان

پەرلەمانتارێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاشكرایدەكات مەترسییەكی گەورەی تیرۆر لەسەر هەردوو پارێزگای كەركوك و دیالە هەیە.

نایف شمەری، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، دزەپێكردنی تیرۆرستان لە سنوورەكانەوە، كە لەلایەن كەسانێكەوە بە بڕێك پارە ئەنجامدەدرێت، لە دۆڵ و ناوچە نا ئارامەكانەوە بۆ ناو عێراق درێژەی هەیە.

وتیشی، “لیژنەكەیان زانیاری لایە كە ئەو تیرۆرستانە ڕێگا بیابانییەكان بەرەو ناوچە چڕەكانی نزیك لە كەركوك و دیالە دەبڕن”. داواشیكرد، هەوڵە هەواڵگرییەكان چڕبكرێنەوە و سیستمی ئەمنی نوێ بخرێتەكار بۆ ڕێگری لە تیرۆرستان.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو هێزە ئەمنییەكان هەوڵی خۆیان خستووەتەگەڕ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنووری عێراق لەگەڵ سوریا بەمەبەستی ڕێگری لە پەڕینەوەیان، بەڵام بێ ئاكامە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆشدا ڕاپۆرتێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری بڵاوكرایەوە كە تیایدا ئاشكرایدەكات، بەغداد و دیمەشق لە هەوڵی هەماهەنگیدان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش لە هەردوو وڵات.

دەشڵێت، لەنێو ئەو لێكتێگەیشتنانەی لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە تێپەڕبوونی هێزە وشكانییەكانی عێراقە بە سنووردا بۆ لێدانی داعش یان ئەنجامدانی بۆردومانی ئاسمانی یان كردەی تایبەت بۆ كوشتنی سەرانی ڕێكخراوەكە لە ناوچە سنوورییەكانی خاكی سوریادا.

لای خۆیەوە قاسم محەمەد ساڵح، فەرماندەی هێزە وشكانییەكان وتی، ڕێوشوێنی نوێ بۆ زامنكردنی سنوور لەگەڵ سوریا دەگیرێتەبەر بەمەبەستی ڕێگری لە پەڕینەوەی چەكدارانی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لەڕێی هەڵكەندی خەندەق و دانانی تەلبەند و چڕكردنەوەی چاودێرییە ئەلیكترۆنییەكان.

ماوەیەكە هەڕەشە و پەلامارەكانی پاشماوەی چەكدارانی ڕێكخراوەكە لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق زیادیانكردووە.

س: میدیاكان

بابەتی پێشتر

دیپلۆماتكارانی ڕوسیا لەلایەن ئەڵمانیا و سوید و پۆڵەنداوە دەركران

بابەتی دواتر

شاندێكی باڵای ئێران گەیشتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوڕێك بە هەڵە باوكی خۆی كوشت

پۆلیس تۆمەتبارێكی دەستگیركرد و دەڵێت، “بە هەڵە باوكی خۆی كوشتووە”. دوای ئەوەی لەگەڵ چەند كەسێكدا شەڕ و توندوتیژی…
زیاتر ببینە

سودانی سەردانی سلێمانی دەكات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی سەردانی هەرێم دەکات. دیداری سلێمانی بە…
Total
0
Share