پێڵاوی ئاڵتونی.. ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا

خولە ناوخۆییە گەورەکانی ئەوروپا (ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئیتایا، فەرەنسا، ئینگلتەرا) بەهۆی چالاکییە نێودەوڵەتییەکانەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕادەگیرێن.

لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا یاریزانان دەگەڕێنەوە و بۆ ئەنجامدانی چالاکییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان دەستبەکاردەبن، بۆیە چالاکیی خولە ناوخۆییەکان لەو ماوەیەدا ڕادەگیرێن.

تاوەکو ئێستا، ئەندرێ کراماریچی هێرشبەری یانەی هۆفنهایمی ئەڵمانی بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپای گرتووە، لە پێگەی یەکەمدا لەلایەن هەریەک لە دۆمینیک کالڤێرت لیوین و ئیبراهیما نیانی و سۆنگ هیونگ مینەوە ڕکابەری دەکرێت.

لە پلەی دووەمیشدا محەمەد سەڵاحی میسڕی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵەوە ڕکابەری ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی نیشانەشکێنی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات.

بەشێوەیەکی گشتی ڕیزبەندی گۆڵکارانی ئەوروپا تاوەکو ئێستا بەم شێوەیەیە:

1. ئەندرێ کراماریچ (هۆفنهایم): شەش گۆڵ

 

2. کالڤێرت لیوین (ئێڤەرتۆن): شەش گۆڵ

 

3. ئیبراهیما نیانی ( میتز): شەش گۆڵ

 

4. سۆن هیونگ مین (تۆتنهام) شەش گۆڵ

 

5. محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ): پێنج گۆڵ

 

6. ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (بایرن میونشن): پێنج گۆڵ

 

7. جەیمی ڤاردی (لیستەر سیتی): پێنج گۆڵ

 

8. ئەلیخاندرۆ گۆمێز (ئاتالانتا): چوار گۆڵ

 

9. کالوم ویڵسۆن (نیوکاسڵ): چوار گۆڵ

 

10. ئێرلینگ هالاند (دۆرتمۆند): چوار گۆڵ

 

11. گایل کاکۆتا (لینس): چوار گۆڵ

بابەتی پێشتر

حەوت بۆندی گەورە.. ڕەنگە ئەمڕۆ چەند گواستنەوەیەکی هەژێنەر ئەنجامبدرێن

بابەتی دواتر

ئینتەرمیلان لە کۆتا ڕۆژی گواستنەوەکاندا بۆندی چوارەمی واژووکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share