ئینتەرمیلان لە کۆتا ڕۆژی گواستنەوەکاندا بۆندی چوارەمی واژووکرد

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لەکۆتا ڕۆژی گواستنەوەکانی هاوینەی 2020 بە فەرمی گواستنەوەی ماتیۆ دارمیانی بەرگریکاری لە یانەی پارماوە ئاشکراکرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی نێراتزۆرییەوە بڵاوکراونەتەوە، ماتیۆ دارمیان بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک (2020/2021) بۆ یانەی ئینتەرمیلان یاریدەکات، مەرجێکیش لە بۆندەکەیدا واژووکراوە بەهۆیەوە لە کۆتایی وەرزدا ئینتەر دەتوانێت بۆندی هەمیشەیی لەگەڵدا واژووبکات.

دارمیانی تەمەن 31 ساڵ لە کۆتا پێنج وەرزی ڕابردوو، لەنێوان ساڵانی 2015 بۆ 2019 بۆ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی یاریکردووە، لە هاوینی 2019 بەبڕی 2.48 ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە یانەی پارماوە کرد و تەواوی وەرزی ڕابردووی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکەی بەڕێکرد.

بەرگریکارەکە لەپێگەکانی سەنتەر و باڵەکانی بەرگری یاریکردووە، وەرزی ڕابردوو لە 34 ڕوبەڕوبوونەوەدا بەشداربووە و تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە و گۆڵێکیشی ڕەخساندووە.

گواستنەوەی دارمیان بۆ یانەی ئینتەرمیلان بە سەرسامییەوە لەلایەن ڕۆژنامە ئیتاڵییەکانەوە ئاماژەی پێکراوە، بەوپێیەی لە ڕابردوودا بەڕێوبەرانی یانە توانیویانە بۆند لەگەڵ ئەلیکساندەر کۆلارۆڤ و ئارتورۆ ڤیدال و ئەشرەف حەکیمی واژووبکەن، کە سەرجەمیان توانای یاریکردنیان لە پێگە بەرگرییەکاندا هەیە.

بۆندەکە وەک چوارەم بۆندی هاوینەی ئینتەر بۆ وەرزی 2020/2021 ئەژماردەکرێت، جگە لە گەڕانەوەی یاریزانان ڕادجا ناینگۆلان و ئیڤان پێریسیچ.

بابەتی پێشتر

پێڵاوی ئاڵتونی.. ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا

بابەتی دواتر

'17 ساڵ هەموو کارەکانی یۆرگن کلۆپم بەڕێوەبرد، پیرۆزباییشم لێنەکرد'

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share