مێسی سوپرایزی هەیە.. یاریزانان بە هانای زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەوە دەچن

لیۆنێل مێسیی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین، بڕیاریداوە لە ڕێگەی دامەزراوە خێرخوازییەکەیەوە بڕی سێ ملیۆن و (500) هەزار یۆرۆ ببەخشێتە قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا، ئەوەش زۆرترین بڕە پارەی تەرخانکراوە لەسەر ئاستی وەرزشکارانی جیهان.

“پوڵگا” یەکەمین ئەستێرەی تۆپی پێ نییە کە بە هانای زیانلێکەوتووانی زەمینلەرزەکەی تورکیا و سوریاوە دەچێت، پێشتر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕەزامەندی نیشاندا لە ڕێگەی میریح دێمیڕاڵی هاوڕێیەوە درێسێکی واژۆکراوی یوڤانتۆس بخاتە زیادکردنی ئاشکراوە، داهاتەکەشی دەبەخشرێتە قوربانیانی بومەلەرزەکە.

فرۆشتنی درێسەکە زۆرترین بڕە پارەی ڕاکێشاوە، کە 212 هەزار و (450) دۆلار بوو، بە هەمانشێوە کیلیان مباپێ، هاری کەین، ئەنتوان گریزمان و ئەلڤارۆ مۆراتا، دیبالا، بونۆچی، تەنانەت جارێکی دیکە مێسی بەشدارییان لەم پڕۆسەیەدا کردووە، درێسەکانیان بۆ هەمان مەبەست خستووەتە زیادکردنی ئاشکراوە.

ئێرلینگ هالاند و کێڤن دی برۆین لە یانەی مانچستەر سیتی، ئێدین هازارد لە ڕیاڵ مەدرید، هاوکاری دارایی جۆراوجۆریان بە شێوازی (کاش) بۆ زیانلێکەوتووان تەرخانکردووە.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (6)ی شوبات، زەمینلەرزەیەکی وێرانکەر لە باشووری تورکیا و سوریا ڕوویدا، زیاتر لە (24) هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

کاراگێر: لەبەر ئەم هۆکارەیە لیڤەرپوڵ تیكشکاوە

بابەتی دواتر

لە ماوەی24 ساڵدا چوار جار بە نهێنی هاوسەرگیری کردووە و فەیسبوک ئاشکرایکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share