تەلەفۆنێکی نێوان مێسی و چاڤی گومانی دروست کردووە

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ چاڤی ئەنجام داوە، لە بارەی گەڕانەوەیەوە بۆ بەرشلۆنە گفتوگۆیان کردووە.

ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی و سەرنووسەری “ئۆکەی دیاریۆ”، ئیدواردۆ ئیندا لە پرۆگرامی نوێی “ئیل شیرینگیتۆ” ئاشکرای کردووە، کە لیۆ مێسی بە تەلەفۆن پەیوەندی بە چاڤی هێرناندێزەوە کردووە، سەبارەت بە ئەگەرەکانی گەڕانەوەی بۆ بەرشلۆنە پرسیاری لە ڕاهێنەرەکە کردووە.

چاڤی هیچ ڕێگرییەکی نەکردووە، داوای لە “پوڵگا” کردووە پەیوەندییەکە فراوانتر بکات و خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەش بخاتە نێو چێوەی گفتوگۆکانەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، مێسی بەڵێنی داوە لەگەڵ لاپۆرتا گفتوگۆیەکی جیاواز ئەنجام بدات، گەڕانەوەشی وەک ئەگەرێک خستووەتە بەردەم چاڤی.

مێسی لە هاوینی 2023 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، لە ئەگەری نوێ نەکردنەوەیدا دەتوانێت بێبەرامبەر بگەڕێتەوە بۆ کەتەلۆنیا و درێسی بارسا بپۆشێتەوە.

بابەتی پێشتر

دی لێخت لە نێوان چێڵسی و بایرن بڕیاری دا

بابەتی دواتر

حەوت ملیۆن كەس لە یەك وڵات هەڕەشەی مردنیان لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share