حەوت بۆندی گەورە.. ڕەنگە ئەمڕۆ چەند گواستنەوەیەکی هەژێنەر ئەنجامبدرێن

 

ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ گواستنەوەی یاریزانان لە خولەکانی ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئینگلتەرا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەم هۆیەوە چاوەڕوانی واژووکردنی چەند بۆندێکی گەورە و هەژێنەر دەکرێت.

یانە گەورەکانی ئەوروپا ماوەی دوو مانگ زیاترە کار لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانیان دەکەن، تەنانەت هەندێکیان ڕێککەوتنیان لەگەڵ یاریزاناندا کردووە و تەنها ڕێککەوتنیان لەگەڵ یانە فرۆشیارەکان ماوە، لە کۆتا ساتەکانی میرکاتۆدا هەمیشە وابووە کە یانەکان بە شێوەی کتوپڕ لە داخوازییەکانیان خۆشدەبن و بۆندەکان واژوودەکەن.

چاوەڕواندەکرێت، ئەمشەو تاوەکو کاتژمێر (12:00) بەکاتی ئەوروپا، چەند گواستنەوەیەک بە پەلە ئەنجامبدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

1. تۆماس پارتێ: یاریزانەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕێککەوتنی لەگەڵ هیچ یانەیەکدا نەکردووە، بەڵام یانەکانی ئارسیناڵ و چێڵسی خواستیان لەسەر گواستنەوەی بووە بەتایبەت چێڵسی، بە دوور نازانرێت لە کۆتا ساتەکاندا پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

2. ئیدینسۆن کاڤانی: یاریزانەکە بە هیچ یانەیەکەوە پەیوەست نییە و هەندێک لە میدیاکانی بەریتانیا دووپاتیدەکەنەوە، لە کۆتا ساتی میرکاتۆی هاوینی 2020 بۆند لەگەڵ مانچستەر یونایتد واژوودەکات.

3. لوکاس تۆرێرا: لە پلانەکانی مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسیناڵ دەرکراوە، ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە، جەمسەرەکان چاوەڕوانی ڕۆیشتنی هیکتۆر هێرێرا دەکەن بۆ ئەوەی گواستنەوە بە تۆرێرا بکەن بۆ پێگەکەی.

4. مێمفس دیپای: جۆنینیۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی لیۆن دانی پێدادەنێت، یاریزانەکە لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە ڕێککەوتنی کردووە، واتا ئەمڕۆ بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆندەکەی واژوودەکرێت.

5. ئانتۆنیۆ ڕۆدیگێر: چێڵسی ئامادەیی دەربڕیوە دەستبەرداری بەرگریکارە ئەڵمانییەکەی ببێت، لە بەرانبەردا یانەکانی پاریس سانت جێرمان و تۆتنهام خوستیان بەرانبەر گواستنەوەی نیشانداوە، بەڵام کێشە لەوەدایە چێڵسی بەشێوەی هەمیشەیی داوای گواستنەوەی دەکات و یانە داواکارەکان بە خواستن پێویستیان بە واژووکردنی بۆندەکەیە.

6. عوسمان دیمبیلی: لە پێکهاتەی کومان بووەتە یەدەگی ئانسو فاتی و گواستنەوەی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد لە کۆتا ساتی گواستنەوەکاندا ئەگەرێکی بەهێزە.

7. جادۆن سانچۆ: شکستی مانچستەر یونایتد بەرانبەر تۆتنهام دووبارە ئەگەرەکانی گواستنەوەی جادۆن سانچۆیان بۆ مانچستەر یونایتد بەهێزکردووە، دۆرتمۆند دوای بڕی 108 ملیۆن یورۆ دەکات و یونایتد لەهەوڵدایە بە 90 ملیۆن بۆندەکە واژووبکات.

بابەتی پێشتر

کومان بە ئاشکرا زەنگی ئاگادارکردنەوەی بۆ گریزمان لێدا

بابەتی دواتر

پێڵاوی ئاڵتونی.. ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کلاسیکۆی چاڤی و ئەنچلۆتی بەژمارە

ئەمشەو یەکشەممە، چاڤی هێرناندێز دووەم کلاسیکۆ وەک ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە ئەنجامدەدات، لە بەرامبەردا کارلۆ ئەنچلۆتی لەگەڵ سەرجەم ئەو…
Total
0
Share