ئوردن.. هەوڵی لەیەك جیاكردنەوەی دووانەیەكی پێكەوە لكاو دەدرێت

ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرایكردووە، دووانەیەكی پێكەوە لكێندراوی لە سەنعاوە گواستووەتەوە بۆ پایتەختی ئوردن بۆ ئەوەی بە نەشتەرگەری لەیەك جیا بكرێنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئەمرۆ یەكشەممە 7ی شوبات، ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری منداڵان (یونسێف) ڕایگەیاندووە، “دوێنێ شەممە لە سەنعاوە دووانەیەكی پێكەوە لكێندراویان گواستووەتەوە بۆ عەمانی پایتەختی ئوردن، بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆیان و لە یەك جیاكردنەوەیان”.

یونسێف ئەوەشی خستوەتەڕوو، بە فڕۆكەیەكی فریاكەوتنی پزیشكی و بە یاوەری دایك و باوكیان دووانەكە گواستراونەتەوە.

دایكی ئەو دووانە لكاوە، تەمەنی 35 ساڵە و باوكیان لە یەكێك لە بازاڕەكانی سەنعا كاری دەستگێڕی دەكات.

ئەو دوو منداڵە لە ناوەڕاستی مانگی كانونی یەكەم لەدایكبوون، بەهۆی دەگمەنی حاڵەتەكەیانەوە لەلایەن نەخۆشخانەكەوە داوای هاوكاریی بەپەلە كرا و یونسێف چووە هانایانەوە.

فیلیپ دوامیل، نوێنەری یونسێف لە یەمەن ڕایگەیاندووە، “دووانەكە لە دەستێكی پارێزراودان و لای تیمێكی پزیشكیی شارەزان و هیوادارین بە تەندروستییەكی باشەوە بیانبینینەوە”.

یونسێف تەواوی خەرجی ئەو نەشتەرگەرییەی لە ئەستۆ گرتووە.

بابەتی پێشتر

هەرێمی كوردستان.. دوو توشبووی تری كۆرۆنا مردن

بابەتی دواتر

گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share