وەزارەتی گەشتوگوزار: لەساڵی 2020دا داهاتمان بەڕێژەی 75% دابەزیوە

ساسان عەونی، وەزیری گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی شوبات ڕایگەیاند، داهاتەکانی وەزارەتەکەی لە ساڵی 2020دا بەراورد بە ساڵی 2019 بەڕێژەی 75% کەمبووەتەوە.

لە کۆنفرانسی ڕێکخستنەوەی داهاتەکاندا کە وەزارەتی گەشتوگوزار ڕێکیخستبوو، ساسان عەونی ڕایگەیاند، “بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێکارەکانی پەیوەست بە ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە داهاتە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان کەمبووەتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، “لەهەندێک لە دامودەزگاکانی حکومەتدا داهات بۆ کەمترین ئاست دابەزیوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەوچوارچێوەیەدا وەزارەتی گەشتوگوزار کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە بواری گەشتیاریدا تاوەکو داهاتەکانی وەزارەتەکەیان بگەڕێنێتەوە دۆخی پێشتر یاخود باشتری بکات.

ساسان عەونی دەڵێت، “حکومەتی هەرێم هەوڵدەدات بۆ چاکسازی و ڕێکخستنەوە لە داهاتی سەرجەم وەزارەت و کەرتەکاندا، لەوچوارچێوەیەشدا وەزارەتی گەشتوگوزار بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و باشکردنی داهات”.

لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ڕێکخستنەوەی داهاتی ئەو وەزارەتانەی کە داهاتیان هەیە، تاوەکو حکومەت بتوانێت زیاتر پشت بە داهاتی ناوخۆ ببەستێت، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی موچە، ئەمڕۆش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کۆنفرانسی ڕێکخستنەوەی داهاتی وەزارەتەکەی ئەنجامدا.

بابەتی پێشتر

چۆن بەبێ دەرمان و هەر لەڕێى مێشکى مرۆڤ خۆیەوە چارەسەرى نەخۆشى دەکرێت؟

بابەتی دواتر

مێسی و بەرشلۆنە لە پاریس سانت جێرمان توڕەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share