پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ بیناسازیی‌و كاره‌بایی، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی شوبات بڵاویكردەوە، پاش سكاڵای‌ هاوڵاتییه‌ك كه‌ له ‌یه‌كێك له ‌گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ بیناسازیی‌ و كاره‌بایی لێدزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی ڕاپەڕینی به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.

دەشڵێت، تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ ئه‌م كه‌لوپه‌لانه‌ی‌ دزیوه‌: (40 جه‌گی‌ ئیشكردنی‌ وه‌ستای‌ دار و ته‌خته‌، 15 جه‌گی‌ گه‌وره‌ی‌ دار و ته‌خته‌، مۆلیده‌یه‌كی‌ 12 ئه‌مپێری ‌‌و چه‌ندین كه‌لوپه‌ی‌ كاره‌بایی دیكه‌).

پۆلیسی سلێمانی ڕونیشیكردوەتەوە، تۆمه‌تبار (ع. ك. م.) له‌دایكبووی ساڵی‌ 1979)-یە و به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌ یاسای‌ سزادنی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

بابەتی پێشتر

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر گۆڕانکاری لە بودجەدا لەگەڵ کازمی کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

فوئاد حسێن گەیشتە میسر و كۆبوونەوەیەكی نائاسایی دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share