کۆمەڵێک گەنج کەناڵێک بۆ ناساندنی کورد بە کۆمەڵگەی سویدی دادەمەزرێنن

کۆمەڵێک گەنجی کورد لە سوید بۆ زیاتر ناساندنی کورد و کەسایەتییەکانی، ناوەندێکی میدیایی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام و یوتیوب دادەمەزرێنن و وەک خۆیان دەڵێن، گرنگی بە هەرچوار پارچەکەی کوردستان دەدەن بەبێ جیاوازی.

ساوێن دەباغ، سەرپەرشتیاری کارەکەیە و ئەو بۆ ڕادیۆی سوید وتوویەتی، “ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەتایبەت شەڕی کۆبانێ و بێکەسیی کورد، هۆکاربوون بۆ دامەزراندنی کەناڵەکە بۆئەوەی دەنگی کورد زیاتر بە کۆمەڵگەی سویدی بناسێنین”.

کەناڵەکە ناوی  (Everything about Kurdistan)ە، واتە “هەموو شتێک لەبارەی کوردستان”ەوە و تائێستا چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەیان کەسایەتیی کوردی پارچەکانی کوردستان کردووە.

ئەو گەنجانە پێیان وایە دەبێت کۆمەڵگەی سویدی و سویدییەكان لەڕێگەی کوردەکان خۆیانەوە کوردستان بناسن و بزانن کە کورد چییە و مێژوو و کەسایەتییەکانی چۆن و کێن؟

ئەو گەنجانە پێیان وایە دەبێت کۆمەڵگەی سویدی لەڕێگەی کوردەکان خۆیانەوە کوردستان بناسن و بزانن کە کورد چییە و مێژوو و کەسایەتییەکانی چۆن و کێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كچێك بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی زەرەنگەرێك لە ڕانیە دەستگیركرا

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، كچێك دوای ئەوەی زەرەنگەرێك هەڵدەخەڵەتێنێت، لەلایەن هێزەكانیاوە دەستگیركراوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، لە بەرواری 13ی…
Total
0
Share