وەزیری دارایی عێراق: هەرێم قەرزاری كۆمپانیاكانی بەبازاڕكردنی نەوتە

وەزیری دارایی عێراق ئاشكرایكردووە، حكومەتی هەرێم قەرزاری ئەو كۆمپانیا نەوتانەیە كە كاری بەبازاڕكردنی نەوتی هەرێمیان كردووە.

لەمیانی چاوپێكەوتنێكی میدیاییدا ئەمشەو 10ی تشرینی یەكەم عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، “دابەزینی بەهای نەوت ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدادی تۆخ كردەوە، ناردنی پشكی هەرێمیش لە بودجە پشت بەستە بە ڕێژەی دانیشتووان”.

لە بەشكی دیكەی وتەكانیدا وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەرێمی كوردستان 25%ی داهاتی دەدات بە كۆمپانیاكانی گواستنەوەی نەوت و كرێ، هەروەها حكومەتی هەرێم قەرزای ئەو كۆمپانیایانەیە كە كاری بەبازاڕكردنی نەوتی بۆ دەكەن”.

وەزیرەكەی عێراق سەبارەت بە كێشە داراییەكانی عێراق وتی، “بودجەی تەرخان كراوە بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەرانمان لە 40 تریلیۆن دیناری ساڵانەوە بەرزبووەتەوە بۆ 65 تریلیۆن دینار”.

عەلاوی ئەوەشی ئاشكراكردووە، “عێراق 50 ملیار دۆلار قەرزارە، لە حكومەتی پیشووەوە تەنها یەك تریلیۆن دینارمان وەرگرتووە و بۆ ماوەتەوە، بۆیە داوامان كردووە سەقفی قەرزمان بۆ بەرز بكەنەوە”.

بابەتی پێشتر

ئاهەنگێكی لەدایكبوون تێچووەكەی 27 ملیۆن دۆلار بووە

بابەتی دواتر

خانه‌واده‌ی هێرش سه‌نگه‌ری هۆشداری ده‌ده‌ن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share