توێژینەوەیەک: ئۆتۆمبیل هۆکارێکی سەرەكیی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا-یە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەگەرەکانی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێوان ئەو کەسانەی سەرنشینی یەک ئۆتۆمبێلی بچووکن زیاترە.

ئەو توێژینەوەیە كە لە زانكۆی براون كراوە ئەنجامەكەی ئاشكرایكردووە، مەترسییەکانی ئۆتۆمبیلی بچووک بە مەترسیی سەرەکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێن، بە جیاوازی لەگەڵ شوێنە گەورە و کراوەکان، بەو مانایەی بە هۆکارێکی دیاری ناو هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی پەتاکەیە، چونکە لەناو ئۆتۆمبیلدا ڕێکارەکانی لێکدووریی کۆمەڵایەتیی ناتوانرێت جێبەجێبکرێن.

زانایەکی فیزیایی لە زانکۆی ماساشوستس دەڵێت، “تەنانەت بەکارهێنانی دەمامک، دەتوانێت بەشێکی بچووک لە ئەو وردیلانەی هەوا بگێڕێتەوە کە لە هەر هەناسەدانێکی کەسی بەرامبەرەوە دەردەچن.” ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی كە بەكارهێنانی دەمامك بەسنییە بۆ پاراستنی سەرنشینان لە كۆرۆنا.

توێژینەوەکە دەریخستووە، کردنەوەی جامی ئۆتۆمبیل دەتوانێت سوودێکی زۆری هەبێت، ئەمە هەنگاوێکی سەرکەوتووە لە پاراستنی ئەوانەی لە ناو ئۆتۆمبیلەکەدان لە بڵاوبوونەوە و تووشبوون بە کۆرۆنا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کاتێک جامی ئۆتۆمبیلەکان دادەخرێن هیچ دەرچەیەکی ئاڵوگۆڕی هەوا نامێنێتەوە و کاریگەرییەکی خراپی هەیە لەسەریان بەشێوەیەکی گشتی، ئەو ژینگەیە بە تەواویی گونجاوە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە كردنەوەی جامەكان هۆكارێكە بۆ ڕێگرییكردن لە گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لە سەرنشینێكەوە بۆ ئەوانی تر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژەرانی ژاپۆنی پرۆتینێكی تایبەت بە دابەزاندنی كێش بەبێ خۆراك كەمكردنەوە ئاشكرادەكەن

تیمێكی توێژینەوەی ژاپۆنی ئەو گۆڕانكارییە پرۆتینییەیان ئاشكراكرد كە لەكاتی ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشیدا زیاددەكات و هاریكار دەبێت بۆ سووتاندنی…
زیاتر ببینە

سەرەڕای مەترسییەكانی تیشكدانەوە.. بۆچی ڕوسیا و ئۆكرانیا لەسەر چێرنۆبڵ ململانێیانە؟

دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا هۆشدارییاندا لە زیادبوونی ئاستی تیشكدانەوە لە نزیك وێستگەی ئەتۆمیی چێرنۆبڵ-ی پەككەوتوو، ئەمەش پاش كۆنتڕۆڵكردنی لەلایەن هێزەكانی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی داوای قەدەغەكردنی جگەرەی ئەلیكترۆنی لەسەرانسەری جیهاندا دەكات

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی داوای قەدەغەكردنی جگەرەی ئەلیكترۆنی لەسەرانسەری جیهاندا دەكات و داواشدەكات هاوشێوەی جگەرەی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.…
Total
0
Share