ئەمڕۆ ماکرۆن دەگاتە بەغداد

ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دەگاتە بەغداد و لەلایەن بەرپرسانی باڵای عێراقەوە پێشوازی لێدەکرێت.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بە سەردانێکی رەسمی بگاتە شاری بەغداد و لەلایەن بەرپرسانی باڵای عێراقەوە پێشوازی لێبکرێت.

ئاشکراشیانکرد، واژووکردنی چەند گرێبەستێکی ئەمنی و وەبەرهێنان ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی ماکرۆنە بۆ عێراق.

لەدوای وەرگرتنی پۆستەکەی ئەمە دووەمجارە ماکرۆن سەردانی عێراق بکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: سبەینێ رێککەوتنی سێ قۆڵی لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم واژوودەکرێت

سەرچاوەیەک رایگەیاند، سبەینێ لە بەغداد رێککەوتنی سێ قۆڵی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم واژوودەکرێت. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، سبەینێ…
Total
0
Share