وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە: نرخی ئینتەرنێت بە رێژەی 20% كەمكراوەتەوە و خێراییەكەی 100% زیادكراوە

دیلان رەشید وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، نرخی ئینتەرنێتمان بە رێژەی 20% كەمكردووەتەوە و خێراییەكەشی بە رێژەی 100% زیادكراوە.

ئاشكراشیكرد، توانراوە پاكێجی خێزانی بۆ ئینتەرنێت كاری لەسەر بكرێت كە زیاتر لە 120 هەزار خێزان سوودمەندبوون و لەگەڵ ئەوەشدا ئەو باجەی خرابووە سەر كارتی مۆبایل توانیمان لایببەین.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، یەكێك لە هەنگاوەكانی دیكەمان بنبڕكردنی دیاردەی مامەڵەكردن بووە بە سیمكارتی بێخاوەن بووە كە لە ئێستادا لە بازاڕەكاندا مامەڵەی پێوەناكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵخۆشین بەوەی زیاتر پەرە بەو پەیوەندییانە بدەین کە سەرۆک مام جەلال بناغەکەی داناوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ زاهیر رەعد، جێگری سەرۆکی…
Total
0
Share