کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: ڤایرۆسێک لەناو پەلەوەرەکاندا بڵاوبووەتەوە و پێویستی بە چارەسەر

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە سلێمانی رایگەیاند، نزیکەی 40%ی مریشک لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسێکەوە مرداربوونەتەوە کە ماوەی سێ ساڵە بڵاوبووەتەوە.

سەرۆکی کۆمەڵەکە، نازم عەبدوڵا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆمەڵەکە سێ ساڵ پێش ئێستا داوای دابینکردنی ڤاکسینی بۆ ئەو ڤایرۆسە کرد کە دەبێتە هۆی نەخۆشی لە مریشکەکاندا لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم، بەهۆیەوە %40ی مریشک مرداربوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ڤایرۆسە “ناگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و ماوەی هەفتەیەک دەمێنێتەوە، هەروەها پشکنینی بەردەوام هەیە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکان و بەشی ڤێتێرنەرییەوە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو مریشکانەی لە بازاڕەکاندا هەن بۆ پشکنینیان و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە”.

وتیشی، “تەرخانکردنی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ ئەم بوارە لە هەموو وڵاتان لە 15% بۆ 25%، بەڵام لە هەرێمی کوردستان تەرخانکردنی وەزارەتی کشتوکاڵ لە 2% تێناپەڕێت”.

سەبارەت بە بڕی بەرهەمی مریشکی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان رایگەیاند، “بەرهەمهێنانی ئێمە دە هێندەی پێویستیی ناوخۆییە، هەروەها پڕۆژەکانی پەلەوەر نزیکەی 500 هەزار هەلی کار بۆ هاوڵاتییان لە سەرتاسەری هەرێم دەڕەخسێنن و رۆژانەش، خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان تووشی زیانێکی دارایی گەورە دەبن بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکاران: ئەو بڕەی بۆ مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت دیاریکراوە زۆر کەمە

سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکاران ئاشکرایدەکات، پێویستە پەرلەمان کوردستان پاش کارابوونەوە، ئەو بڕە پارەیە زیاد بکات کە بۆ…
زیاتر ببینە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لەوپەڕی باشیدایە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن رایدەگەیەنێت، لەوپەڕی باشیدایە و هیچ خوێندنگەیەک نییە…
Total
0
Share