كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم راگەیەندراوێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم راگەیەندراوێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “لەلایەن دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراقەوە و بە رێنمایی نووسینگەی سەرۆك وەزیران خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە ملیۆنان بەشداربوویان بەشێوەیەكی ناڕەوا خزمەتگوزارییان راگیراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئینتەرنێت و پەیوەندییەكان مافێكی بنەڕەتیی هەموو تاكێكە و بێبەشكردنی عێراقییەكان بەم شێوەیە، پێشێلكارییەكی ئاشكرایە و ناكرێت بێدەنگیی لێبكرێت.”

هاوكات داواش لە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دەستەی دەسپاكی، رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین، دەستووەردانی خێرا بكەن بۆ راگرتنی ئەو رێكارە ناڕەوایانە كە هەڕەشە لە داهاتووی پەیوەندییەكان لە عێراق دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو كچەی بە هاوكاریی خێرخوازان دووجار نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدرابوو گیانیلەدەستدا

دونیا ئیسماعیل، ئەو كچەی بە هاوكاریی خێرخوازان دووجار نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدرابوو گیانیلەدەستدا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا…
Total
0
Share