وەزارەتی پێشمەرگە: ئۆپەڕاسیۆنێكی كێوماڵكردنی لە بناری چیای قەرەچوغ ئەنجامدا

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هێزەكانی پێشمەرگە ئۆپەڕاسیۆنێكی كێوماڵكردنی لە بناری چیای قەرەچوغ ئەنجامدا جەختیشدەكاتەوە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە لەناوبردنی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆرستان بووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە مەبەستی رەواندنەوەی ئەو مەترسییە ئەمنییانەی پاشماوەی گروپە تیرۆریستییەكانی داعش لەسەر ناوچەكە و خەڵكی سڤیل دروستیانكردووە، هێزەكانی لیوای 14ی پیادەی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردنی لە بناری چیایی قەرەچوغ ئەنجامدا، كە گومانی هەبوونی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆریستانی لێدەكرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لیوای 14ی پیادە كێوماڵی گوندەكانی گاوار و خدرجیجە تاوەكو شەقامی مەخموریان لە بناری چیای قەرەچوغ كرد، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكەش لەناوبردنی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆریستان بوو، هاوكات بەرقەراركردن و سەقامگیركردنی ئەمنییەت وئاسایشی زیاتری ئەو ناوچانەبوو كە گومانی هەبوونی پاشماوەی چەكدارانی داعشی لێدەكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: نەورۆزی ئەمساڵمان مژدەی قۆناغێكی دیکەی خەباتی مەدەنی هێناوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی نەورۆز و یادی راپەڕینی خەڵکی کەرکوکەوە بڵاو کردەوە و دەڵێت، “ئومێدەوارین…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی: بەهەماهەنگیی حكومەتی هەرێم ڕێگری لە پێشێلكارییەكانی توركیا بكرێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەكات بۆ تاوتووێكردنی پەلامارەكەی توركیا و بڕیاردرا هەماهەنگی لەگەڵ…
Total
0
Share