سەدر داوا لە لایەنگرانی دەكات پەرلەمان چۆڵبكەن

ساڵح محەمەد عێراقی كە بە وەزیرەكەی سەدر ناسراوە، داوا لە خۆپیشاندەرانی لایەنگری ڕەوتی سەدر دەكات لە بارەگای ئەنجومەنی نوێنەران بكشێنەوە و خۆپیشاندان بگوازنەوە بۆ دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران.

لە پەیامێكدا وەزیرەكەی سەدر دەڵێت، “دوای ڕزگاركردنی ئەنجومەنی نوێنەران و كردنی بە ئەنجومەنی گەل”، بڕیاریانداوە خۆپیشاندەران لە ماوەی 72 كاتژمێردا لە ئەنجومەنی نوێنەران بچنە دەرەوە و خۆپیشاندان بگوازنەوە بۆ بەردەم یاخود تەنیشت بارەگای ئەنجومەنەكە.

ساڵح محەمەد عێراقی نووسیویەتی، “درێژەدان بە خۆپیشاندان زۆر گرنگە بۆ ئەوەی داواكارییەكانتان جێبەجێبكرێن، بۆیە دەبێت گردبوونەوە بە شێوەی گرووپ ئەنجامبدەن و لە هەندێك كاتی دیاریكراودا گردبوونەوەی گەورە (قەرەباڵغ) بكەن”.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا، وەزیرەكەی سەدر ئاشكرایكردووە كە سەرگەرمی پێكهێنانی لیژنەن لە خۆپیشاندەران بۆ ئەوەی ناڕەزایەتییەكان ڕێكبخەن و بەڕێوەیان ببەن و هەرچی پێویست بێت بیكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: سەدر مكوڕ بێت لەسەر بوونە ئۆپۆزسیۆن پارتی و سوننییەكان لە حكومەت بەشداردەبن

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، موقتەدا سەدر پەیامەكەی بە دوو ئامانج بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “پارتی و سوننییەكان…
Total
0
Share