ئەمڕۆ 17ەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر کرایەوە و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوامدەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە شاری هەولێر کرایەوە، لەژێر ناونیشانی “جیهان بە کوردی دەدوێت”.
بەپێی زانیارییەکانی پێگەی فەرمی پێشانگاکە، بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 350 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە لە 21 وڵاتی جۆراوجۆرەوە بەشدارن لە پێشانگاکەدا.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە پێشانگاکە بۆ ماوەی 10 رۆژ و تاوەکو 19ی مانگی نیسانی ئەمساڵ بەردەوام بێت.