پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویدەکاتەوە، بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئاسایشی ناوچەکە، لە سنووری بەرزنجە 35 کورەی خەڵوز تێکدرا.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنووری ناحیەی بەرزنجە، بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئاسایشی ناوچەکە، 35 کورەی خەڵوز تێکدرا، لە سنوورەکە هیچ سەرپێچیکارێک نەبینرا، بەڵام بە ئامانجی دەستگیرکردنیان، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە.
ئەوەش هاتووە، لەگەڵ ئەوەى هەمیشە ڕێنمایی هاووڵاتییان دەکەین خۆیان بە دووربگرن لە بڕینى دارى دارستانەکان، بەڵام تا ئێستاش کەسانێک هەن بەبێ هەستکردن بە بەرپرسیارێتی، بێ بەزەییانە دارى دارستانەکان دەبڕن بۆ دروستکردنى خەڵوز .