ئاو بچێتە ناو گوێ چی زیانێکی دەبێت؟

دکتۆر ئیگۆر مانێڤیچ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی قوڕگ، گوێ و لوت ئاماژە بەوەدەکات، چوونەناوەوەی ئاو بۆ ناو گوێ، دەبێتە هۆی هەوکردنی گوێ.

ئەو دکتۆرە لە توێژینەوەیەکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ئاو خۆی مەترسیی ڕاستەوخۆ بۆ سەر گوێ دروست ناکات، بەڵام برینداربوونێکی کەم لە کەناڵی گوێ، یان کۆبوونەوەی شلەی ناو گوێ و چوونەناوەوەی ئاو، ئەگەری توشبوون بە هەوکردنی گوێی دەرەوە زیاددەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاوە وەستاوەکان، وەکو گۆم و دەریاچە، لەگەڵ مەلەوانگەکان (ئەوانەی ئاوەکانیان خاوێن نییە) و ئاوی گەرم، ئەو جۆرە ئاوانەن کە زۆرترین مەترسیی توشبوون بە هەوکردن زیاددەکەن.

ڕاشیگەیاند، دیارترین ئەو نیشانانەی ئەم حاڵەتە دەسەلمێنن، ئەمانەن (ئازاری گوێ، خوران، هەستکردن بە پڕبوون یان گیران، لەدەستدانی بیستن، دەردانی شلەمەنیی گوێ، ئازار لەکاتی فشارخستنەسەر گوێی دەرەوە). جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگیی ڕاوێژکردن بە پزیشکی پسپۆڕ، ئەگەر ئەم نیشانانە زیاتر لە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ بەردەوامبن، یان بەشێوەیەکی بەرچاو خراپتر ببن.

ئەو پزیشکە ڕوونیشیکردەوە، چارەسەرکردن پەیوەستە بە جۆر و توندیی هەوکردنەکەوە؛ پزیشکەکان بەزۆری قەترەی گوێ دەنووسن کە تایبەتمەندیی دژەهەوکردن و دژەبەکتریایان هەیە، لەکاتێکدا ڕەنگە هەندێک حاڵەت پێویستیان بە دژەزیندەیی هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە 24 کاتژمێردا 114 منداڵ سییەکان لە نەخۆشخانە خەوێندراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی پڕبوونی بەشەکانی نەخۆشخانەی منداڵانی ڕاگەیاند بەهۆی زۆریی منداڵانی نەخۆشی داخڵکراو لە نەخۆشخانەکەدا، بەپێی وتەی…
Total
0
Share