تەنانەت ئەوانەشی بە سووکی تووشی کۆرۆنا دەبن زیان بە مێشکیان دەگات

لەگەڵ پێشکەوتنی زانست و جیهان لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کە بەر لە دوو ساڵ سەریهەڵدا، ئاشکراکردنی لایەنە شاراوەکانی پەتاکە بەردەوامە.

نوێترینی ئەو لایەنە شاراوانە، تویژینەوەیەکی نوێی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی زانیاریی سەرسوڕهێنەری لەبارەیەوە ئاشكراكردووە، بەپێی تویژینەوکە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنانەت لە دۆخێکدا کە نەخۆشییەکە بە سووکی لە کەسی تووشبوودا دەربکەوێت، هێشتا هەندێک بەشی مێشک لەناودەبات.

تۆڕی NBC دەریخستووە، ئەو توێژینەوەیە ئەو کاریگەربیانەی کردووەتە ئامانج کە کۆرۆنا لەسەر مێشک دروستیاندەکات، لەڕێگەی پشکنین بۆ مێشکی تووشبووان بەر لە تووشبوونیان بە کۆرۆنا و دوای تووشبوونیان.

توێژینەوەکە زیاتر ئەو کەسانەی گرتووەتەوە کە نیشانەکانی کۆرۆنایان بە سووکی تێدا دەرکەوتووە، لەکاتێکدا زۆرینەی توێژینەوەکانی پێشوو لەسەر ئەوانە کراون کە نیشانەی توند و مامناوەندیان هەبووە.

ئەو توێژینەوەیە 401 کەسی تووشبووی گرتووەتەوە کە تەمەنیان لەنێوان 51 بۆ 81 ساڵیدا بووە.

توێژینەوەکە دەریخستووە زۆرینەی حاڵەتەکان زیان بەر ئەو بەشەی مێشکیان گەیشتووە کە بە بەشی ڕەنگ خۆڵەمێشیی مێشک ناسراوە (هەڵگری بەشێکی زۆر لەو خانانەن کە بەرپرسیارن لە وەرگرتنی زانیاری و دەرکردنی فرمانی نوێ).

هەروەها بەشێکیان ئەو بەشەی مێشکیان لەناوچووە کە پەیوەندیدارە بە هەستی بۆنکردنەوە، لەناویاندا بە ڕێژەی 0.2 بۆ 2%ی قەبارەی گشتیی مێشکیان کەمبووەتەوە بە ڕێژەی 0.3%، بەراورد بەو کاتەی تووشی نەخۆشییەکە نەبووبوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو کەسانە لە توانای هەستکردن و کردە ژیرییەکانیاندا توانایان کەمبووەتەوە، هەروەها توانای وەرگرتنی زانیاری و کۆنترۆڵکردنیان کەمبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: سنوورێک بۆ ئەو کەسانە دابنرێت کە پێیانوایە شەرەف لە ژنکوژیدایە

بابەتی دواتر

ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. لە ساڵێكدا 35 چالاكوانی ژن دەستگیركراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share