لە هاویندا پێویست دەکات ڤیتامین D بەکاربهێنیت؟

سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین D لە تیشکی خۆرەوەیە، وەرزی هاوینیش بەهێزی تیشکی خۆر دەگاتە ئەوپەڕی، پرسیارەکە ئەوەیە لەم وەرزەدا بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی لە وەرگرتنی ڤیتامین D لە تیشکی خۆر دروست دەبێت پێویست دەکات تەواوکاری خۆراکیی بەکاربهێنین؟

بەپێی راپۆرتێک لە لە پێگەی ڤێری وێل ‌هێڵس بڵاویکراوەتەوە، تیشکی زۆری وەرزی هاوین بەس نییە بۆن وەرگرتنی ڤیتامین D بۆیە واباشترە لەو وەرزەشدا دەستبەرداری بەکارهێنانی ئەو جۆرە تەواوکارییە خۆراکییە نەبین.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی، بەکارهێنانی تەواوکاریی خۆراکی ڤیتامین D لە وەرزی هاویندا پارێزگاریی لە ئاستی ئەو ڤیتامینە لە جەستەدا دەکات و سیستمی بەرگریی بۆ ماوەیەکی درێژ بەهێز دەکات.
هاوکات، رێگریی دەکات لە کەمبوونەوەی ئاستی ئەو ڤیتامینە لە وەرزی زستاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرزشكردن بە شێوەی ڕێكخراو تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان كەمدەكاتەوە

وەرزشكردن بەشێوەی ڕێكخراو چەند سوودێكی گرنگی بۆ جەستە هەیە، هۆكارە بۆ كەمكردنەوەی نەخۆشییە درێژخایەنەكان ئەگەر ڕۆژانە دووبارەبكرێتەوە. لێكۆڵێنەوەیەك…
Total
0
Share