پزیشكێكی پسپۆڕ: پۆشینی دەمامك 100 هێندە لە ئەنفلۆنزا دەتپارێزێت

پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی بەرگری و هەستیاری دەڵێت، پۆشینی دەمامك، 100 هێندەی نەپۆشینی لە ئەنفلۆنزا و پەتا دەتپارێزێت.

دكتۆر ڤلادیمێر پۆلیبۆك پسپۆڕی نەخۆشییەكانی بەرگری و هەستیارییە، توێژینەوەیەكی لەبارەی كاریگەرییەكانی پۆشینی دەمامك و رادەی پاراستنی مرۆڤ لە پەتا و ڤایرۆسەكان كردووە و بەو ئەنجامە گەیشتووە، كەسێكی تەندروست ئەگەر دەمامك بەكاربهێنێت، ئەوا 20 ئەوەندە لە تووشبوونی بە نەخۆشییە درمییەكان پارێزراودەبێت.

بەپێی وتەی ئەو پزیشكە، كەسی تووشبوو بە پەتا ئەگەر دەمامكی پۆشیبێت، ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشییەكە لە ئەوەوە بۆ كەسانی دیكە پێنج هێندە كەمدەكات.

وەك دكتۆر پۆلیبۆك ئاماژەی بۆ كردووە، توێژینەوەكەی دەریخستووە ئەگەر كەسێكی تەندروست و كەسێكی تووشبوو بە ئەنفلۆنزا و پەتا هەردووكیان دەمامكیان پۆشیبێت و لە یەك شوێندا بن، ئەوا ئەگەری نەگواستنەوەی ڤایرۆس یاخود نەخۆشییەكە 100 هێندەی ئەو كاتە دەبێت كە كەسیان دەمامكیان بەكارنەهێنابێت.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی لەبارەی ئەنفلۆنزای بەرازەوە روونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

وێنەکەی میسی لەسەر دراوی وڵاتەکەی بۆ گاڵتە بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share