350 کەس زەوی وەردەگرن

شارەوانییەکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی پێنجشەممە، 350 کەس لە عەربەت زەوی وەردەگرن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (18/6/2026) سەرۆکایەتیی شارەوانیی عەربەت دەست بە قۆناغى سێیەمى دابەشکردنى زەوی دەکات.

باسی لەوەشکرد، ئەم قۆناغە 350 پارچەزەوى لەخۆدەگرێت و بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنەکە بە تیروپشک و بەپێى خاڵبەندیی دەبێت و بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حکومیی ناوچەکە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکات

کۆنسوڵی ئەمەریکا  لە هەرێم رایگەیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکەین. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی…
Total
0
Share