پژاک و کۆدار: هەڵبژاردنەکانی ئێران پیاوسالارانە بوو و ژنانی پەراوێزخست

کۆمەڵگەى دیموکراتیک  ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران بڵاوکردەوە و پێیان وایە، هەڵبژاردنەکان “پیاوسالاری بووە و ژنانی پەراوێزخستووە”.

ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکە دەڵێت، ” بە گشتی و لە سایەی هەڵوێستی چالاکانەى گەلانی ئێران بایکۆتکردنی هەڵبژاردن بەو شێوەیە، کە چاوەڕێ دەکرا بووە هۆی دەرکەوتنی بەرەیەکی رادیکاڵی مەدەنی و سیاسی و ئەنجامی سەرنجڕاکێشی لێکەوتەوە”.

ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکە ئاماژە بەوە دەکات، ” باڵی توندڕەو و سوپای پاسداران بە رەچاوکردنی بەرژەوەندییە دەسەڵاتخوازانە ئابووری و سەربازی و ئایدۆلۆژییەکەی هەموو ئاراستە پێدانەکانی رێکخست و هێدی هێدی دەستی بە سڕینەوەى جیابیران و نەیاران و ئۆپۆزسیۆن کرد”.

“ریفۆرمخوازەکانیش سەلماندیان، کە بۆ کۆمەڵگە جێگای متمانە نین، کەواتە رژێم بۆ مانەوەى خۆی لەم ساڵانەى دوایدا بەهۆی راپەڕینەکانی گەلەوە بێ متمانە بووە، بۆیە بە ناچار دەستیان بەو سەرکوت و لە ناوبردنە سیاسییە کرد کە پێی دەڵێین، “کودەتای 1400”. هەڵبژاردن کرا بە دانان و کودەتای سیاسیی “، ئەمەش بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی کۆدار و پژاکە.

پژاک و کۆدار پێیان وایە، ” ئەنجامی خوار سەدا ٥٠ نیشانەى سەرکەوتنی بەرەی گەلە لە دژی دەزگای زۆر و سەرکوتی بەیتی رەهبەری، لێکدانەوە و شیکردنەوەیەکی جگە لەوە غەدرکردنێکی روونە لە مافی گەلانی رادیکاڵ و راستیخواز، راگەیاندنی فەرمیی 48.8 لە سەد ئامارێکی ساختە و کۆدەنگی هەموو دام و دەزگاکانی دەسەڵات و دەزگا توندەڕەوەکانیانە، کە بە شێوەیەکی دوژمنکارانە و ئەنقەست هیچ شەفافیەتێکیان نییە”.

ڕۆژی 18ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران بەڕێوەچوو، لە 59 ملیۆن کەس، کە مافی دەنگدانیان هەبوو، تەنها نزیکەی 28 ملیۆن کەس دەنگیاندا، لەو ژمارەیەش زیاتر لە چوار ملیۆنی دەنگی سپی بوو، لەگەڵ ئەوەش بەپێی ئەنجامی کۆتای هەڵبژاردنەکان، ئیبراهیم رەئیسی 17 ملیۆن دەنگی بە دەستهێنا و بوو بە سەرۆک کۆماری ئێران.

بابەتی پێشتر

 ماددەی هۆشبەر یەکێک لە مەترسیدارترین هەڕەشەکانی سەر جیهان

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن مامۆستایانی زانكۆ دەكاتە بەڕێوەبەری بنكەكانی دەنگدان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share