سەركردە دەستگیركراوەكەی داعش دوو بەرپرسی لە خورماتوو كوشتووە

دژەتیرۆری عێراق

ئاژانسی هەواڵگیریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی سەركردەیەكی داعشی ڕاگەیاند، كە بەشداریی 22 هەڵمەتی چەكدارییانەی كردووە.

لە ڕاگەیاندراوێكدا كە ئەمڕۆ 1ی تشرینی یەكەم بڵاویكردووەتەوە، ئاژانسی هەواڵگیری ڕایگەیاندووە، هێزەكانیان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی دا، تیرۆریستێكی داعشیان لە نزیك شارۆچكەی چەمچەماڵ دەستگیركردووە.

ڕاگەیاندراوەكە ڕوونیكردووەتەوە كە تیرۆریستەكە لە ویلایەتی كەركوكی داعش دا كاریكردووە و بە ئەبو نەجاح ناسراوە، لە لێكۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە كە 22 كردەوەی تیرۆریستییانەی ئەنجامداوە، لەوانە هێرشكردنەسەر ماڵی هاوڵاتییان و تەقاندنەوەیان و كوشتنی چەندین هاوڵاتی و كارمەندی هێزە ئەمنییەكان.

وەك سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە، “دیارترین ئەو تاوانانەی كە تیرۆریستەكە كردوونی، كوشتنی دوو ئەندامی ئەنجومەنی قەزای خورماتوو بووە لەگەڵ هێرشكردنەسەر بنكەی پۆلیسی یەنگیجە”.

لەلایەكی ترەوە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان لە پارێزگای سەڵاحەدین سێ تیرۆریستیان كوشتووە و دەستیشگیراوە بەسەر سێ مۆتۆڕسكیل دا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌ڵوێستى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی

چێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بڕیاری ڕاگرتنى كارەكانی ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ “سەرکەوتنی دیموکراسییەت و سەروەریی بڕیاری دادگا ناوده‌بات”.…
Total
0
Share