لە سەرانسەری عێراق پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دەستیپێکرد

ئەمڕۆ پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق بۆ یەکەمجار و لەدوای ساڵی 1997 دەستیپێکرد.

لە کاتژمێر 12:00 ی شەوی رابردووەوە قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرانسەری عێراق راگەیەندراوە، لە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00 تیمەکانی سەرژمێریی گشتیی دەستیان بە گەڕان کردووە بە مەبەستی هەژمارکردنی تاک بە تاکی هاوڵاتییانی عێراق.

لەدوای ساڵی 1997 ەوە ئەمە یەکەمین پرۆسەی سەرژمێرییە لە عێراق بەڕێوەبچێت.

پرۆسەکە تا کاتژمێر 12:00 ی شەوی پێنجشەممە دەخایەنێت و لەدوای ئەو کاتە دەرگای ژماردن دادەخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەبار گۆران: لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی باس لە دامەزراندنی چەند كارگەیەك و وەبەرهێنانی زیاتر كران

وتەبێژی بازاری دراوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، باس لە دامەزراندنی چەند كارگەیەك و وەبەرهێنانی…
Total
0
Share