وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوتمان لە گەرووی هورمزەوە هەناردە کردووە.
باسم خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “پێشتر مانگانە 93 ملیۆن بەرمیل نەوتمان لەڕێگەی گەرووی هورمزەوە هەناردە دەکرد، بەڵام لە مانگی چواردا تەنیا نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیلمان هەناردە کردووە”.
وتیشی، “هەوڵمان داوە لەڕێگەی دەروازەی باکوورەوە قەرەبووی بکەینەوە، بەشێک لە نەوتی بەسرەمان بۆ کەرکوک ناردووە و هەناردەی ڕۆژانەمان لە بەندەری جەیھانەوە گەیاندووەتە 200 هەزار بەرمیل، پلانمان هەیە ئەم بڕە بۆ 500 هەزار بەرمیل زیادبکەین”.