پارێزگاری بانکی ناوەندی: عێراق لە دۆخێکی سەقامگیری ئابووریدایە

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، وڵاتەکە لە دۆخێکی سەقامگیری ئابووریدایە و کەمترین رێژەی هەڵاوسانی ئابووری تۆمارکردووە، هەروەها یەدەگی خۆراکی پێویستیش هەیە.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە وتارێکدا لە دیداری ‘عێراق بۆ وەبەرهێنان’ رایگەیاند، “عێراق ئێستا لە قۆناغی سەقامگیری، چاکسازی و کرانەوەدایە بەڕووی وەبەرهێناندا، بانکی ناوەندیش بووەتە بنچینەی سەرەکیی ئەو سەقامگیرییە”.

باسی لەوەشکرد، “ئەو سەقامگیرییە ئابورریەی لەئارادایە دەرەنجامی سیاسەتی رۆژانەی بانکی ناوەندی و بەڕێوەبردنی دروستی یەدەگی دارایی، هاتووەتە ئاراوە”.

وتیشی، “لە ئێستادا عێراق کەمترین رێژەی هەڵاوسان بە درێژایی مێژوو بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش رەنگدانەوەی سەرکەوتنی سیاسەتی نەختینەیە.”

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەتی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڕیاری نوێیدا

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەنگیدا لەسەر پەسەندكردنی راسپاردەی كۆبوونەوەی هاوبەشی دوێنێی…
Total
0
Share