سه‌در و عامری كۆبوونه‌وه‌

ڕێبەری ڕەوتی سەدر و سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح له‌ حه‌نانه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له‌ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در و هادى عامری سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌ حه‌نانه‌ له‌ نه‌جه‌ف كۆبوونه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوولا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان و پرسی پێكهێنانى حكومه‌تى دهاتوو هه‌روه‌ها ڕووداوه‌كانى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بووه‌.

هاوكات تاوه‌كو ئێستا به‌فه‌رمى هیچ لایه‌كیان باسی ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كردووه‌.

بابەتی پێشتر

كاره‌باى سلێمانى: دۆخى كاره‌باى سلێمانى ئاسایی بووه‌ته‌وه‌

بابەتی دواتر

له‌ ئه‌مریكا سكاڵا له‌سه‌ر كۆمپانیاكانى مێتا و گووگڵ تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی: له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان له‌ دادگاى فیدراڵی سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین

چێوەی هەماهەنگیی شیعەکان دەڵێت، کۆبوونەوەکەی شەوی 9ی ئەم مانگەی ئه‌نجومه‌نى ‏نوێنه‌ران و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پێشێلکارییە، بۆیە…
Total
22
Share