شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغداد

لەسەر بانگێشتنامەی فەرمی باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغداد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردووەتە، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر بانگێشتنامەی فەرمی باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغداد بەشدارییان لە دیدارێكی تایبەت بە داواكردنی دابینكردنی پێداویستییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە كردووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتدا هاتووە، شاندەكەی وەزارەت پێكهاتوون لە لیوا ڕوكن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئیدارە و میرە، لیوا ڕوكن بەختیار محەمەد ڕاوێژكاری وەزارەت و عەمید روكن محەمەد سەعید بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و هەماهەنگی وەزارەت.

ئاماژە بەوەكراوە، “لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە، بە ئامادەبوونی جومعە عناد، وەزیری بەرگریی عێراق و جەنڕاڵ فلیپس، ڕاوێژكاری باڵای هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق، رێوڕەسمێك ڕێكخرا بە مەبەستی پیرۆزبایكردن لە شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری وزەی تورکیا: بەهۆی بومەلەرزەوە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا داخرابوو

وەزیری وزەی تورکیا رایدەگەیەنێت، لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە، هەناردەی نەوت لە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە. ئاڵپ ئەرسەلان بایراکتار، وەزیری…
Total
0
Share