جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر بەردەوام دەبن لە کارەکانیان

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (‌هـ.ـەسـ.ـەدە) رایگەیاند، دامەزراوەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەر بەردەوام دەبن لە کارەکانیان، لەهەمان کاتدا لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتدا یەکدەخرێن و بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق کراوە، دەگۆڕدرێن بۆ بەڕێوەبەرایەتی.

ئاماژەی بەوەشدا، دەروازەی سنووریی سێمێلکا وەک خۆی دەمێنێتەوە و نوسینگەیەکی حکومەتی دیمەشق لەوێ دەکرێتەوە بۆ سەرپەرشتییکردنی کاروبارەکان.

سەبارەت بە یەکە سەربازییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، جەنەڕاڵ مەزڵوم پشتڕاستیکردەوە، لیوایەک لە حەسەکە، لیوایەکی دیکە لە قامیشلۆ و سێیەم لیوا لە شاری دێرک جێگیردەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە لەبارەی خانەنشینبوونیان ئاگاداردەكرێنەوە
تەمەن و ساڵانی خزمەت دیاریكراون

وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە ڕوونكردنەوە لە بارەی خانەنشینكردنی پێشمەرگە و پلەداران دەدات و دەڵێت، “بەپێی یاسای ژمارە…
Total
0
Share