بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە محەمەد حەلبوسیی کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی ناوچەکە تاوتوێ کرا و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لە وادەی دەستووری دا بە گرنگ زانرا.

پێویستیی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان بۆ پەلەکردن لە تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای دەستوور جەختی لەسەر کرایەوە.

May be an image of the Oval Office and text

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ: گوماندەکرێت حزبێکی دیاریکراو لەپشت هێرشە ئەلیکترۆنییەکانەوە بێت بۆسەر میدیاکانی سلێمانی

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ رایدەگەیەنێت، حکومەت دەتوانێت زۆر بە ئاسانی بکەرانی پشت هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆسەر میدیاکانی سلێمانی ئاشکرابکات، گومانیشدەکرێت…
Total
0
Share