نرخی گۆشتی سوور کەمکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بڕیاری لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوورەوە دا و بەپێی بڕیارەکە هەردوو جۆری گۆشتی بەرخ و گوێرەکە هەرزان دەکرێن.

لە نووسراوێکدا لە واژووی سۆران عەبدولغەفوور بەڕێوەبەری ژووری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی لەسەرە هاتووە، نرخی یەک کیلۆ گۆشتی بەرخ لە 22 هەزارەوە کەمدەکرێتەوە بۆ 20 هەزار دینار و نرخی گۆشتی گوێرەکەش لە دەکرێت بە 19 هەزار دینار.

لە ماوەی رابردوودا نرخی گۆشتی سوور لە شاری سلێمانی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوەبینی و نرخی کیلۆیەک گۆشتی بەرخ لە 16 بۆ 18 هەزارەوە بۆ 22 هەزار بەرزبووەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی هەر سەرپێچییەکدا هاوڵاتییان پەیوەندیی بەلیژنەکانی چاودێریی بازرگانییەوە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی ڕەخنە لە بڕیارێكی شارەوانی دەگرێت بۆ فرۆشتنی بینای چەند خوێندنگەیەك

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕەخنە لە هەوڵێكی وەزارەتی شارەوانی دەگرێت، كە بێ ئاگاداركردنەوەیان، بڕیاری فرۆشتی شەش خوێندنگەی شارەكەی…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ناتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدەین

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان بەیەکەوە بەدووردەزانێت. عیماد جەمیل،…
Total
0
Share