بەڵێننامە بە نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ پڕدەکرێتەوە کە سبەینێ لە هەولێر خۆپیشاندان نەکەن

دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیارە دوای پڕکردنەوەی بەڵێننامە پێی ئازادبکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، لەئێستادا عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە شاری هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرە، چاوەڕێدەکرێت بەڵێننامەیەکی پێواژۆ بکەن کە سبەینێ لە شاری هەولێر خۆپیشاندان ئەنجام نەدەن دواتر ئازاددەکرێت.

پێشتر مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاریاندابوو سبەینێ یەکشەممە لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر خۆپیشاندان بکەن، نیوەڕۆی ئەمڕۆش بۆ رێگریکردن لەو خۆپیشاندانە نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: هەڵمەتی هاوکاریی خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتی هاوکاریی خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی…
زیاتر ببینە

خۆپیشاندان لە كەركوك بەردەوام
لایەنێك “موزایەدەی سیاسی بە خوێنی گەنجی شارەكەوە دەكات”

خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی كەركوك بەردەوامە، خۆپیشاندەران ناڕەزایی لەبارەی تێكدانی دۆخی شارەكە بۆ مەرامی سیاسی دەردەبڕن و دەڵێن، لایەنێكی سیاسی…
Total
0
Share