گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان برینداربوونی سێ کەسی لە رووداوێکی هاتوچۆدا راگەیاند کە دووانیان ماتۆڕسوار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم لە بەرامبەر یاریگای شێروانە سێ کەس بریندار بوون، دووان لە بریندارەکان لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە بوون، بریندارەکەی دیکەش نزیک لە رووداوەکە بووە، دوای ئەوەی ماتۆڕەکە وەرگەڕاوە لە هاوڵاتییەکەی داوە.

ئاشکراشیکرد، لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە لەدایکبووی ساڵانی (2001- 2003)ن، هاوڵاتییەکەش لەدایکبووی ساڵی (1976)ە.
هەر لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی گەرمیاندا هاتووە، هەرسێ بریندارەکە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانى.. له‌ سبه‌ینێوه‌ غازفرۆشه‌كان به‌ كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن ‏

قائیمقامی سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گرفتى كه‌میی غاز له‌ شاره‌كه‌ كۆنترۆڵكراوه‌ و له‌ ‏سبه‌ینێوه‌ غازفرۆشه‌كان به‌ كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن. ‏ چەند…
Total
0
Share