وەزارەتی پەروەردە ژمارەیەك بڕیاری تایبەت بە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەركرد

پاش بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بۆ دەستكردنەوە بە پرۆسەی خوێندن لە ناوەندەكاندا، وەزارەتی پەروەردە ژمارەیەك بڕیار و ڕێنمایی دەكرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە شاری هەولێر كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و تیایدا دۆخی بڵاوبوونەوەی پەتاكە و دەستپێكردنەوەی خوێندن لە ناوەندەكاندا تاوتوێكرا.

دوابەدوای كۆبوونەوەكەش هەریەك لە جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم و ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسی هاوبەشدا بڕیارەكانی لیژنەكەیان ئاشكراكرد.

جوتیار عادل وتی، لیژنەی باڵا بڕیاریداوە لە یەكشەممەی داهاتوو 7ی شوبات دەرگای ناوەندەكانی خوێندن لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بكرێتەوە.

وتیشی، “لیژنەی باڵا بڕیاریدا ڕێكارەكانی تایبەت بە خۆپارێزی لە كۆرۆنا لە ناوەندەكاندا بەتەواوی جێبەجێ بكرێت”.

لای خۆیەوە ئالان حەمەسەعید ڕونیكردەوە، ڕۆژی شەممە 6ی شوبات مامۆستایان دەگەڕێنەوە ناوەندەكان و ڕۆژی دواتریش دەوامی خوێندكاران دەستپێدەكاتەوە.

وتیشی، “وەك لیژنەی باڵا ڕۆژی 23ی شوبات-یان دیاریكردووە بۆ پێداچوونەوە بە ئەنجامی بڕیاری كردنەوەی ناوەندەكان و ئەگەری بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا تیایاندا”.

وەزیری پەروەردە ئاشكراشیكرد، سەرجەم قۆناغەكان هەفتانە سێ ڕۆژ دەوام دەكەن و ئەو شێوازی تەناوبەش لە خوێندن پێویستە سەرجەم خوێندنگا حكومی و ناحكومییەكان و پەیمانگا حكومی و ناحكومییەكان پابەندبن پێوەی.

دواتریش وەزارەتی پەروەردە ژمارەیەك بڕیار و ڕێنمایی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی خوێندن دەركرد. كە ئەمە دەقەكانیانە:

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەكی نوێ: چاكبووانی كۆرۆنا لانیكەم بۆ شەش مانگ پارێزراو دەبن

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: بەهیچ پاساوێک ڕێگەنادرێت پێشێلکاری یاسا بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share